نرخی نەوت بەهایەکی نزمی تۆمارکرد
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە دابەزینی تۆماكرد، دوای ئەوەی چەند رۆژێك نرخەكەی جێگیر بوو، لە خوار ٤٣ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٢ دۆلارو ٦٠ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٣٩ دۆلارو ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە نزیکبوونەوەی کۆبوونەوەی کۆمیتەی چاودێری وڵاتانی ئۆپێک پڵەسەوە هەیە کە بڕیارە ئەم هەفتەیە کۆببنەوە و بڕیار لە درێژکردنەوە یان کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بدەن.
PM:06:32:13/07/2020