حکومەتی هەرێم بڕیاری ساڵێک قەدەمی بەپزیشک‌و کارمەندانی بواری کۆرۆنا دەرکرد



وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند " بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت، هەموو ئەو پزیشک و کارمەندانەی لە ڕوبەڕونەوەی کۆرۆنادا کاردەکەن قیدەمێکیان پێ دەبەخشرێت".
 
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا ئەمشەو لە هەولێر، د. سامان بەرزنجی ئاشکرای کرد کە بڕیاردراوە هەڵمەتێکی فروانی میدیای و رۆشنبیری لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەسەر خۆپاراستن ئەنجامبدرێت.


هەروەها وتیشی " ٣٥٠ کارمەندی تەندرووستی و پزیشک تا ئێستا تووشی کۆرۆنا بوون لە سەرتاسەری کوردستان".

 
سامان بەرزنجی جارێکی تر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هاتوچۆ قەدەغەدەبێت لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم، هەروەها داوای پابەندیشی رێنوماییە تەندروستییەکانی لە هاوڵاتیان کرد.
 




PM:11:18:13/07/2020