سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
هاوسەرۆکی یەکێتی ئامانجی کۆبوونەوە حیزبیەکەی لەگەڵ حکومەت ئاشکرا دەکات
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی ئامانجی سەردانە حیزبیەکەی بۆ گەرمیان و کۆبوونەوەی لەگەڵ دامەزراوە حکومیەکاندا ئاشکرا دەکات.
لە تٶڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لاهوری شیخ جەنگی نووسیوویەتی " ئەمڕۆ سەردانی شاری کەلارم کرد بۆ ئەوەی جارێكی تر لە نزیکەوە ئاگاداری ئهو بارودۆخە بم كه بههۆی بڵاوبوونهوهی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، ناوچهكهی گرتۆتهوه. لهم سهردانهدا، لهگهڵ ئیدارەی گەرمیان كۆبووینهوه و، پشتیوانیی تەواوی (یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان)م بۆ گهرمیانی خۆڕاگر دووپات کردهوه.".
هەروەها نووسیوویەتی " سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان-م کرد، له پێداویستییهكانیانم كۆڵییهوه و بەڵێنم پێدان تەواوی پێویستییه پزیشکی و تەندروستیەکانیان بۆ دابین بکەین و خزمەتی زیاتر بگهیهنین به كهسوكار و خۆشەویستانمان لە گەرمیان".
هاوسەرۆکی یەکێتی ئەوەشی خستوەتەڕو، "دواتریش سەردانی مەڵبەندی رێكخستنی گەرمیانی (ی.ن.ك)م کرد و، لە نزیکەوە کادران و ئەندامانی مەڵبەند و تێكۆشهرانم بهسهركردهوه و، هانماندان تا لەم بارودۆخە نەخوازراوەدا، رۆڵی خۆیان ببینن بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک، له سهرخستنی خۆپارێزی و پاراستنی خهڵكی ناوچهكه کاریگەریی گهورهیان هەبێت و، هەمووان پێکەوە به ورهی بهرز و هۆشیاریی رێكخراوهیی و، بهسەرکەوتوویی، ئهم گرفت و تهنگهژه تهندروستییه و لێكهوتهكانی، تێپهڕێنن".
ئەوە لە کاتێکدایە کە یەکێتی و میدیاکانی رەخنە لە حیزبەکانی تر دەگرن کە سەرکردەکانیان لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەتدا کۆدەبنەوە، سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە " سپی " راگەیاند" هەڵوێستی یەکێتی چی دەبوو ئەگەر ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان، یان عەلی باپیر و سەڵاحەدین بەهادین لەگەڵ بەرپرسانی حکومی لەهەر شوێنێکی کوردستان کۆببنەوە".
PM:11:44:13/07/2020
یەکێتی
هاوسەرۆکی
حکومەت
لە دهۆک تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
لێدوانەکانی ئەنچیلۆتی لەسەر یاری کلاسیکۆ دژی بەرشەلۆنە
ئەستێرەکان
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا دەڵێتەوە
ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێکی کورد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا
ڤیدیۆ.. نازدار لەگەڵ کچەکەی گۆرانی دەڵێت
Spee Media