لێدوانی زیدان دوای بردنەوەکەی گرانادا


یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی زۆر قورسی شەوی رابردوو ٢-١ بەرامبەر بە یانەی گرانادا بەدەستهێناو توانی خۆی زیاتر لە نازناوەکە نزیک بکاتەوە.

لە دوو یاری داهاتوو یانەی ریاڵ مەدرید ٢ خاڵ پێویستە بۆ ئەوەی نازناوی ٣٤ی خولەکە بباتەوە کە بەرامبەر ڤیاڕیاڵ لە پێنجشەممەو یەکشەممە دژی لیگانێس یاری دەکات.

زیدان لە پرێس کۆنفرانسەکە رایگەیاند" لە گێمی یەکەم زۆر زۆر باشبووین، دوو گۆڵی زۆر جوانمان کرد، بەڵام گێمی یەکەم خراپ بووین، چونکە ئەوان باشتر بوون، دەبێت شانازی بە یاریزانەکانمەوە بکەم، ئەمە نۆیەم یارییە دەیبەینەوە لە ٩ یاریدا.

راشیگەیاند " دوو یاریمان ماوە، هێشتا هیچ شتێکمان بەدەست نەهێناوە،بەڵام ٣ خاڵی گرنگمان بەدەستهێنا، دڵخۆشم ئەمڕۆ بە ئاستی یاریزانەکانم، ٦ خاڵمان ماوە، با ببینین بزانین پێنجشەممە چی روودەدات دژی ڤیاڕیاڵ یاری دەکەین، هیوادارین براوە بین  وهەوڵ دەدەین نازناوی خولەکە ببەینەوە.
 


AM:10:27:14/07/2020