ئا: لوقمان غەفور
به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی 14ی تهمموز به رۆژنامه‌ی زه واشنگتۆن پۆست-ی راگه‌یاندووه كه به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌رمان هاوكارن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی تێر‌و ته‌واو كه ڤاكسینی- كۆڤید-19، له كۆتایی هاوین بكه‌وێته بازاڕه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر تۆ پێت وابێت كه كه‌ی به ته‌واوی ڤاكسینه‌كه به‌ته‌واوی به‌رهه‌مدێت ئه‌وا ده‌شێت 4 بۆ 6 هه‌فته‌ی تر بخایه‌نێت. به‌ڵام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له كۆتایی هاوین به‌رهه‌مدێت".
ئه‌و باسی له‌وه‌شكرد كه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌و په‌ڕی تواناوه كاریانكردووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان و ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مهێنان بۆ به‌رده‌ستخستنی مادده‌ی خاوی ده‌رمانه‌كه.
ئیداره‌ی تره‌مپ تا ئێستا یارمه‌تی دارایی پێشكه‌ش به چوار كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری پێكوته كردووه، وێرای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆگرامی وۆرپ سپید (warp speed) كارده‌كات كه بریتییه له كاری هاوبه‌شی نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی كه حكومه‌تی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكرد بۆ كارئاسانی و خێرا پێشخستنی كاره‌كانی روبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس.
ئه‌م پرۆگرامه ئامانجی وایه له كۆتایی 2021، تا 300 ملیۆن ژه‌می ڤاکسین به‌رهه‌مبهێنێت. حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بوودجه‌یه‌كی ته‌رخانكردووه ته‌رخانكردووه كه سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلاری ته‌رخانكردووه بۆ كۆمپانیاكانی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن، مۆدێرنا، ئیسترازینیكا بی ئێل ئێس و نۆفوڤاكس.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا گرێبه‌ستی گرانبه‌های به بڕی 450 ملیۆن دۆلار كردووه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رجینیرۆن-ی ده‌رمانسازی بۆ هاوكاری ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌وانه‌ی كه تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون.
به‌رپرسێكی باڵای كارگێڕی له تاقیگه‌ی لێنۆرگهیی بۆ چاره‌سه‌ره‌كان ده‌ڵێت: "ده‌شێت تاقیگه‌یی لێنۆرگهیی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر كه‌سه‌كان له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆتایی بێت و له‌سه‌ره‌تای پایز به هه‌زاره‌ها ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس به‌رده‌ست بێت".
ئه‌و ده‌شڵێت: "له‌كاتێكدا ئێمه پێمانوایه ئه‌بێت به راشكاوانه بدوێین كه پێشكه‌وتنی ڤاکسینی كۆرۆنا ڤایرۆس به خێراییه‌كی زۆر به‌رێوه‌چوو كه بووه خێراترین پێكوته له مێژوودا".
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 14ی ته‌ممووز، 13ملیۆن و 196 هه‌زار كه‌س له‌جیهان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و زیاتر له 575 هه‌زار و 800 كه‌سیش مردوون.