وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند" له ٢٤ سه‌عاتی ڕابردودا دوو هەزارو ٥٢١ كه‌س توشی په‌تای كۆرۆنا بوون و ١٧٩ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٥٢١ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ ٢٦٢ هه‌زار و ١٧٣ كه‌س بەرزبووەتەوە".
وتیشی" ١٧٩ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و كۆی گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له ئێران گه‌یشتە ١٣ هه‌زار و ٢١١ تووشبوو، هەروەها ٢٢٥ هه‌زار و ٢٧٠ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه".