بە هۆی پابەندنەبوونی بە رێنمایە خۆپارێزییەكان، لیژنەكانی چاودێری و تەندروستی هەولێر ١٧٤ شوێنیان داخست.
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" لە سنووری هەر (١٠) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، لەماوەی یەك هەفتەدا (١٧٤) شوێن بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستییەوە داخران".
ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر داوا لە هاونیشتمانیان و کاسبکاران دەکات پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ماسک ببەستن و دەستکێش لەدەستکەن، بۆئەوەی تەندروستی و سەلامەتیی خەڵکی شارەکە پارێزراوبێت.
جەختیشی كردەوە: هەر شوێن و کەس و لایەنێك پابەند نەبێت رووبەڕووی رێکاری یاسایی و داخستن دەبێتەوە، بۆیە داواکارین لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتی شارەکەمان، هەموولایەك پابەندی بڕیار و رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی بن.