سۆران عومەر دەستلەكاردەكێشێتەوە

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٠ سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی دەستلەكاربكێشێتەوە و كاندیدێكی دیكەی ئەو حزبە جێگەی دەگرێتەوە.

 

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" سبەی چوارشەممە  نامەی دەستلەکارکێشانەوەم لە پەرلەمانی کوردستان پێشکەش دەکەم، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆش لەنوسینگەی سلێمانی پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا ھۆکارەکانی  بۆ ڕای گشتی دەخەمەڕوو".

 

بەپێی زانیارییەکان، دوای دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەر بەپێی ڕیزبەندی دەنگی كاندیدەكانی لیستی ١٩٤ی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەڕلەمانی كوردستان، (م. عومەر گوڵپی) كە ئێستا بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی-یە دەچێتە شوێنی سۆران عومەر. 

 

 



PM:09:48:14/07/2020