تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند" لە سنوری ناوچەی قەزای چەمچەمال ١٨ کەسی تر تووشی کۆرۆنا دەبن و تووشبوویەکیش گیانی لەدەستدا".
لە ڕاگەیەندراوێکدا د. فەرهاد محەمەد مستەفا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی چه‌مچه‌ماڵ بڵاویکردەوە، ١٨ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه، كه سێ كه‌س له‌توشبووه‌كان له‌ڕه‌گه‌زی مێ و ١٥ توشبووه‌كه‌ی دیكه‌ش له ڕه‌گه‌زی نێرن.
بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕاشیگەیاندووە" درەنگانێكی شەوی ڕابردوو تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە شارۆکەکە گیانی لە دەست دا".
د. فەرهاد محەمەد لەبارەی تووشبووەکە وتی" کۆچکردوو پیاوێكی تەمەن ٧٣ ساڵە و دانیشتووی ناحیەی تەکیەی کاکە مەندە".