پێداویستیە پزیشكیەكان گەیشتنە گەرمیان

دوای ئەوەی ژمارەیەك چالاك و رۆژنامەنووسی گەرمیان كەمپەنیێكیان راگەیاند، كە خۆیان شارەكەیان دەپارێزن و داوای بەدەمەوە چوون و هاوكارییان كرد، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا پێداویستیە پزیشكیەكانیان دابین كرد.

 

دڵشاد ئەنوەر رۆژنامەنوسی دیاری گەرمیان لە پەیجی تایبەتی خۆی ئەو هاوكارییانەی بڵاوكردۆتەوە كە گەیشتونەتە گەرمیان و دەڵێت" گەیاندنی ٦ ئامێری ئۆكسجین و ١٠ ئامێری پێوانی ئۆكسجین ی خوێن ، فراكسیۆنی گۆڕان بۆیان ناردووین بە نەخۆشخانەی قەڵا، هەروەها ٥ ئامێری ئۆكسجین ی گەورە بۆ نەخۆشخانەی كفری". 

 

دڵشاد ئەنوەر ڕاشیگەیاندووە" چوار ئامێری تری ئۆكسجین، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و و پەروین بابەكر ناردوویانە و دە هەزار دەمامك دەزگای كەریم ی ئەلەكە بۆیان ناردوین لە ڕێگەی عەبدوڵای مەلا نوریەوە، هاوکات ١٣٢ پاكەت دەرزی، ٣٠٠ ڤیاڵ پاراستۆڵ، ٥ پاكەت سەرنجی ئەنسۆلین لەلایەن خێرخوازێكەوە، ڕادەستكردنی بەهای ١٠ هەزار دۆلار جهازی هەناسەدان بە نەخۆشخانەی قەڵا، لەگەڵ ١٠ ئامێری پێوانی ئۆكسجینی خوێن". 

 

وتیشی" ڕادەستكردنی ٤ ئامێری تری ئۆكسجینی گەورە، ١٠٠٠ دیستڵ وەتە، ٦٦٠ ئەزیسرومایسین، ٣ عەرەبانە، ٦٤ عولبە میلاتۆنین بە نەخۆشخانەی قەڵا، گەیاندنی پێنج جیهازی ئۆكسجینی هەناسەدان و پەنجا (٥۰ ڤیاڵ پاراستۆڵ) بەنەخۆشخانەی خالد گەرمیانی لەكفری، لەگەڵ زیاتر لە سێ هەزار دەمامك. دەمامكەكان لەلایەن دەزگای خێرخوازی كەریمی ئەلەكەوە دابینكرابوو بەنەخۆشخانەی خالد گەرمیانی لەكفری". 



AM:09:45:15/07/2020