لە سلێمانی هاوڵاتییەکی خانەنشینی لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی گیانی لەدەستدا (وێنە)

لە یەکێک لە بنکەکانی خانەنشینی سلێمانی خانەنشینێک گیانی لەدەستدا. 

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٠ لە یەکێک لە بنکەکانی خانەنشینی شاری سلێمانی هاوڵاتییەکی خانەنشینی لە کاتی وەرگرتنی مووچەکەی گیانی لەدەستدا.

 

هەمیشە لە کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی کە ئەو کەسانە خەڵکی بە تەمەنن کێشەی قەرەباڵخی و کێشە و پاڵنانی زۆردەبێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی گیروگرفتی تەندروستی.  



AM:11:10:15/07/2020