وێنە...دڵنیا ڕەزازی بەم ستایلە جیاوازەی فانەکانی سەرسام دەكات

دڵنیا ڕەزازی، خانمە گۆرانیبێژی کورد، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە. 

دڵنیا ڕەزازی لەواڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن.  

دڵنیا كچی هونەرمەندان (ناسر ڕەزای و مەرزییە فەریقی)یە، ساڵی ٢٠٠٦ ئەلبوومە تەواو نەكراوەكەی دایكی بە دەنگی خۆی بڵاو كردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیشە، هاوکات ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەگەڵ ھونەرمەند ناسر ڕەزازی باوکی چەند ئاھەنگ و کۆنسێرتێکی جەماوەرییان لە ئەورووپا ساز کردووە، نزیکەی دوو ساڵیشە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاو نەکردووەتەوە.


AM:11:42:15/07/2020