بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" وەزارەتی پێشمه‌رگه هیچ ئاگاداری ئه‌و ئۆپراسیۆنه نه‌بووه کە هێزه‌كانی عێراق به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی خۆیان له ناوچه‌ی سه‌ر به دیاله و نزیك دوزخورماتوو دەستیان پێکردووە، بەڵام هه‌ندێك هێزی دژه تیرۆری سلێمانی به‌شدارییان كردوه له‌و ئۆپراسیۆنه "رێكکه‌وتنیان كردووه" لەوبارەیەوە".
سەربەست لەزگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاند" دیاره هێزه‌كانی عێراق به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی خۆیان پێش چه‌ند ڕۆژێك ده‌ستیانكردووه به ئۆپراسیۆنێك له ناوچه‌ی سه‌ر به‌دیاله و نزیك دوزخورماتوو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی بۆ داماڵین و به‌دواداچوون و چاودێریكردنی جموجۆڵی داعش له‌و شوێنانه چونكه ماوه‌یه‌كه جموجۆڵییان زۆربووه و چالاكی له‌شكری ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌و شوێنانه قوربانی زۆر ده‌كه‌وێته‌وه له ڕیزه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌منی و سوپای عێراق و خه‌ڵكی سیڤلی ئه‌و ناوچانه‌دا ده‌بنه قوربانی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كه ڕه‌نگه ئاراسته‌كردنی "به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی-ش" بێت خۆیشی سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی كردبوو به‌م دواییه، ئۆپراسیۆنێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه كه هێزی ئه‌منی تێدا نییه ئه‌و ئۆپراسیۆنه چه‌ند ڕۆژێكه به‌رده‌وامه، بەڵام وه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێمه‌نه‌كراوه، ئێمه ئاگامان لێی نییه".
ئەوەشی خستوەتەڕوو: وه‌زیری پێشمه‌رگه هیچ ئاگاداری ئه‌و ئۆپراسیۆنه نه‌بووه، پێشتریش په‌یوه‌ندیمان پێوه نه‌كراوه كه‌ئۆپراسیۆنێك له‌و شوێنانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌ندێك له‌و شوێنانه ده‌كه‌ونه ئه‌و ناوچانه‌ی نزیك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یان ناوچه‌ی زیاتر بڵێن كورد نشینن، من خۆم له‌گه‌ڵ "به‌ڕێز وه‌زیری پێشمه‌رگه كاك شۆڕش ئیسماعیل" دوێنێ باسمانكرد ئه‌ویش ئاگای لێنه‌بووه واته وه‌زیری پێشمه‌رگه كه خۆی ئه‌ندامێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه كادیری مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاگادار نه‌بووه كه هه‌ندێك هێزی دژه تیرۆری سلێمانی به‌شدارییان كردووه له‌و ئۆپراسیۆنه وه ڕێكه‌وتنیان كردووه كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراقی به‌شداربن له‌و ئۆپراسیۆنه له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هیچ ئاگاداری ئه‌و ئیشه نه‌بووه وه نه‌ده‌بوو هێزه‌كانی دژه تیرۆری سلێمانی بێ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و بێ وه‌زیری پێشمه‌رگه كه له خۆیانه به‌شداری ئه‌و ئۆپراسیۆنه بكه‌ن ده‌بوو وه‌زیر ئاگادار بووایه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاگادارنه‌كراوه وه‌ئاگای لێنه‌بووه.
سه‌ربه‌ست له‌زگین ئاماژەی بەوەشکرد" دوێنی وه‌زیری پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندی به فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 ش كرد، ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه كه ئێمه ئاگادار نیین ، به زانیاری ئێمه نه‌كراوه ، ئه‌و به‌شداریه‌ی كه كراوه دیاره هه‌ندێك خه‌ڵكی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه كراوه و ئه‌و ڕێكه‌وتنه كراوه كه‌ئه‌و ئۆپراسیۆنه پێكه‌وه بكه‌ن، ده‌بوایه هه‌م حكومه‌تی عێراق هێزه‌كانی عێراق ئه‌گه‌ر بیانویستبایه ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش بكه‌ن پێویست بوو یه‌كه‌مجار په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكه‌ن ، وه له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه هه‌ماهه‌نگی و به‌شداری بكرایه پێكه‌وه ئه‌و كاره بكرایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دیاره ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به‌هه‌ندێك كه‌س كردووه كه‌ده‌كرێت پایه‌ی حیزبیان هه‌بێت وه له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن".
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی" ئه‌و هێزانه‌ی عیراق نیازی مانه‌وه‌یان هه‌یه له‌و ناوچانه، له‌و ڕوه‌وه وتی" دیاره ده‌یانه‌وێت جێگیربن له‌و شوێنانه له‌ناوچه‌ی كارێز و ڕێگای نزیكی دووزخورماتوو ده‌گاته جه‌باره و ئه‌و شوێنانه، هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت خاڵی نوێ دابنێن .به‌ڕاستی ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاگامان له‌وكاره نیه، وه ئه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یان كردووه و ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌یان ئه‌نجامداوه، خۆیان به‌رپرسن هه‌رشتێك ڕووبه‌ڕوویان بێته‌وه یاخود هه‌رشوێنێك هێزه‌كانی عێراقی لێبێت و جێگیر ببن ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌ته‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ولایه‌نانه‌ی كه ئه‌م ئیشه‌یان كردووه".
لەبارەی ئەو هێزەی باس دەکرێت (دژه‌تیرۆر) ئایا سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم نیه كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ڕاسته‌وخۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات؟ سه‌ربه‌ست له‌زگین به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی" ئه‌و هێزه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نین و من ئاگادارم وه‌زاره‌تی ناوخۆش ئاگای لێنییه وه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش یش ئاگایان لێی نییه ،ئه‌و كاره خۆیان سه‌ربه‌خۆ كردوویانه واته ئه‌و براده‌رانه‌ی سلێمانی خۆیان ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌ته‌كه ده‌كه‌ن وه ئێستاش په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن كه ئه‌وه عێراق هاتووه و جێگیرده‌بێت و خاڵی تازه داده‌نێن پێویسته په‌یوه‌ندی به به‌غداده‌وه بكه‌ن ئه‌و داوایانه له ئێمه ده‌كه‌ن".
پەیوەست بە هاتنی ئه‌و هێزانه‌ی عیراق کە دەوترێت بۆ دروستکردنی فشارە له‌سه‌ر هه‌رێم تا له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێكبكه‌وێت؟ له‌وه‌ڵامدا بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت" به‌ڕای من ئه‌و ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌كی زۆر گرنگه له‌ڕووی ئابوریه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستان، به‌داخه‌وه ده‌بووایه هه‌رچی هێزی باشه‌و ته‌رتیباتی باش له‌ڕووی عه‌سكه‌رییه‌وه له‌وناوچانه‌دا بكرایه به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه دیاره وه‌كو پێویست نییه له‌و ناوچه‌یه بۆشایی زۆر هه‌یه عێراقیش به‌بیانوی ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆشاییان هه‌یه ده‌یانه‌وێت هێز له‌و ناوچانه جێگیر بكه‌ن وه ئه‌مه‌ش لێپرسراویه‌ته‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر براده‌رانی سلێمانی ئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار و هه‌نگاوی ناڕه‌وا ده‌ده‌ن كاری ناڕه‌وا ده‌كه‌ن".
ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌مه‌ترسی پێكدادان ده‌كه‌ن له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌ی عیراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه؟ بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی" ئێمه ته‌مه‌ننا ناكه‌ین هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان ئێمه و هێزه‌كانی عێراقی ڕوو بدات به‌تایبه‌تی كه ئێستا حكومه‌تێكی نوێ له عێراق و "به‌ڕێز موسته‌فا كازمی" كێشه‌یه‌ك و كۆسپێكی زۆر له‌به‌رده‌می هه‌یه ئێمه هاوكاریین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت دۆخی عێراق به‌ره‌و سه‌قامگیری باشتر ببات، ئێمه هاوكار ده‌بین به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كه سه‌ربه‌خۆ ده‌كرێن به‌ڕاستی شتێكه و ئێمه‌ش نیگه‌رانیین لێی و پێمان خۆش نییه كه‌بكرێن وه ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ر شتێك له‌وێ ڕووبدات به‌رپرسیار نیین".
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و ئۆپراسیۆنه نیگه‌رانن له‌و ڕوه‌وه وتی" ئێمه به‌ڕاستی نیگه‌رانیین ده‌بووایه هه‌مووشته‌كان له شوێنی خۆی و له ڕێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكرایه هه‌ر هه‌ماهه‌نگیه‌ك وه ئێمه ئاماده‌یی خۆشمان ده‌ربڕیووه دژی داعش له‌هه‌رشوێنێك بێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق بجه‌نگێین به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك و پلانێك كه ئێمه ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ر بكه‌ین به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ڕێكه‌وتنه تا ئێستا نه‌كراوه، پێمان خۆش نییه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق ڕووبه‌ڕووی هیچ كێشه‌یه‌ك ببینه‌وه نه له ئێستا و نه‌له داهاتووشدا".
سه‌ربه‌ست له‌زگین ڕاشیگەیاند" ئه‌و ناوچه‌یه گرنگه و ده‌بووایه براده‌رانی سلێمانی زیاتر گرنگیان به‌و ناوچه‌یه بدایه بۆشایی نه‌بووایه و شوێن چۆڵ نه‌بووایه چونكه ناوچه‌یه‌كه له‌ڕووی سه‌رچاوه سروشتیه‌كانه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان یان ئه‌و شوێنانه نزیكن له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی ئابورین بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مڕۆ، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ست ده‌كه‌م كه ئیهمالیه‌ك هه‌بێت ڕه‌نگه به ئه‌نقه‌ست نه‌كرابێت چونكه له‌هه‌موو واقیعه‌كاندا ده‌بێت ئه‌و شوێنه‌ی كه گرنگه و هه‌ستاره پێویسته گرنگی زیاتر به‌و شوێنه بدرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه دیاره به‌و شێوه‌یه نه‌بووه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت" ئه‌و شوێنانه زیاتر له‌ژێر لێپرسراوێتی هێزه‌كانی 70 دان كه هێزێكی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، وه ئه‌و هێزانه‌ی ناوخۆیان ده‌نێن دژه تیرۆر سه‌ر به هه‌ندێك كه‌سی دیاریكراون له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی-دا ده‌بووایه گرنگیان زیاتر بدایه به‌و ناوچه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كێشه‌یه به‌و شێوه‌یه نه‌هاتایه پێش".
لەبارەی ئەو شوێنانه‌ی کە هێزه عیراقیه‌كه‌ی بۆ هاتووه؟ بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم دەڵێت" من زۆر شاره‌زای جوگرافی نیم ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ناوچه‌ی كارێزه پێی ده‌ڵێن مه‌فره‌قی كارێز بۆ جه‌باره و لای دوزخورماتوو ئه‌و شۆێنانه‌ن ناوچه‌ی كورمور نزیك ئه‌و ناوچه‌یه‌یه سه‌رچاوه‌ی سروشتی زۆره واته ده‌بوایه گرنگی زیاتر پێش ئێستا بدرایه به‌و شوێنانه".