فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" دەستلەكاركێشانەوەی هەر پەڕلەمانتارێك مافێكی سەرەتایی و ئاسایی خۆیەتی و بڕیارەكەی سۆران عومەریش (ئەگەرچی دڵخوازی ئێمە نەبوو) ڕێزلێگیراوە، بەڵام دەبێ ئەوەش بڵێین بەڕێزیان دوای ڕاوێژ لەگەڵ ئەنجوومەنی سیاسیی بەو بڕیارە گەیشتووە".
ئەمڕۆ سۆران عومەر ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان دەستی لەكاركێشایەوە و لەوبارەوە فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بۆ رایگشتیی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ته‌موزی 2020 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنمان (سۆران عومه‌ر) نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، كه به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێت چه‌ند ڕاستییه‌ك بۆ ڕای گشتیی خه‌ڵكی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێم بخه‌ینه‌ڕوو:
1. ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك مافێكی سه‌ره‌تایی و ئاسایی خۆیه‌تی و بڕیاره‌كه‌ی كاك سۆران عومه‌ریش (ئه‌گه‌رچی دڵخوازی ئێمه نه‌بوو) ڕێزلێگیراوه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین به‌ڕێزیان دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی به‌و بڕیاره گه‌یشتووه.
2. كاك سۆران په‌رله‌مانتارێكی چالاك بووه‌و له ڕابردووش‌دا و له پێناو دڵسۆزی بۆ كاره‌كه‌ی و خه‌مخۆری بۆ خه‌ڵك، كاری زۆری كرد‌و ئێمه سوپاسی ده‌كه‌ین و پێزانینی ته‌واومان بۆ كار‌و ماندوبوونی به‌ڕێزیان هه‌یه‌و بۆ داهاتووش سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین .
3. به‌داخه‌وه له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م كه‌یسه‌ی كاك سۆران بۆ مه‌رامی حزبیی و شه‌خسیی هه‌م به‌لاڕێدا برا هه‌م زیاد له قه‌باره‌ی خۆی گهورهكرا، كه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی ترسناك و خراپه له‌كاری په‌رله‌مانیی و پرۆسه‌ی سیاسیی و ده‌ره‌نجامی خراپی ده‌بێت.
4. ئێمه‌و خه‌ڵكی كوردستان ته‌مه‌ننامان ده‌كرد له‌بری سه‌ركوتكاری و بێده‌نگكردنی خه‌ڵك و نوێنه‌ره‌كانیان، لێپرسینه‌وه له‌و له‌شكرو تۆڕه ڕێكخراوانه‌ی گه‌نده‌ڵیی بكرایه كه 29 ساڵه سامانی گشتیی هه‌رێم و ماڵی خه‌ڵك تاڵان ده‌كه‌ن و له پاڵ ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ریه‌ك له‌وانه بوونه‌ته كاره‌سات بۆ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك .
5. ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه په‌رله‌مان پێویسته شوێنی داكۆكیكردن بێت له مافی خه‌ڵك و چاو‌دێر به‌سه‌ر حكوومهتهوهو، لێناگه‌ڕێین ئه‌م ده‌زگا نیشتمانییه وه‌ك باره‌گای حزب مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و دڵنیاشبن به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رگری كردن له‌مافی خه‌ڵك و به‌گژداچوونه‌وه‌ی سته‌م و گه‌نده‌ڵیی تا ئه‌م سه‌رده‌مه تاریكه كۆتایی پێدێت !
له كۆتاییدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه" نابێ به‌گرێی ده‌رونیی و ڕقی شه‌خسیی و حزبیی مامه‌ڵه و حوكمڕانیی بكرێ، ئه‌گه‌رنا ده‌ره‌نجام زیانی گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵك و كۆمهڵگاو حوكمڕانان لێده‌كه‌وێته‌وه".