وێنە و ڤیدیۆ.. کریستاڵ پەشیمانە لە هەموو کارە هونەریەکانی

خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراوی کورد کریستاڵ لە کارە هونەرییەکانی ڕابردووی پەشیمانەو ئەو کارانەی کراوە ئاوازدانەر وای نوسیوە. 

کریستاڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە ە بەتەواوی شۆخیەکەی دەردەکەوێت و، بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی، هاوکات کریستاڵ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" پەشیمانم لە کارە هونەرییەکانی ڕابردووم، ئەو کارانەی بۆم کراوە ئاوازدانەر وای نوسیوە". 

كریستاڵ  له‌  دایكبووی شاری  سلێمانیه و دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە‌،  کریستاڵ ئەگەرچی سەرەتا بە کاری نواندن دەستی پێکرد، بەڵام دواتر بوو بە یەکێک لە قوتابییەکانی هەڵکەوت زاهیر و بە گۆڕانی "وەیش" ناوبانگی دەرکرد و ناوی ڕاستەقینەی کانیاوە.
 
کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لەچەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووەو وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان دەبێتە مایەی گرنگی پێدانی میدیاکان.

PM:12:57:15/07/2020