کاتی دەستپێکی جامی جیهانی ٢٠٢٢ دیاری کرا


ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی کاتی یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی دیاری کردو لە وەرزی پایزدا دەستپێدەکات.
فیفا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاندووە، خولەکە لە  ٢٣/١١/٢٠٢٢ دەستپێدەکات ولە ١٨/١٢/٢٠٢٢ لە وڵاتی قەتەر کۆتایی دێت.
یاری دەستپێکی پاڵەوانێتیەکە لە یاریگای ئەلبیت ئەنجام دەدرێت و یاری کۆتایی لە یاریگای لوسێڵ ئەنجام دەدرێت.
هۆکاری ئەنجامدانی خولەکە لە وەرزی پایزدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە وڵاتی قەتەر پلەکانی گەرما زۆر بەرزە، فیفا بەناچاری لەو وەرزەدا خولەکە بەڕێوە دەبات.
جامی جیهانی ٤ ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت و ٣٢ تیپ بەشداری تێدا دەکەن.
 


PM:04:08:15/07/2020