وەزارەتی تەندروستی راگەیاندنێکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە راگەیاندنێکدا داوا لە ئەو نەخۆشنانەی کۆرۆنا کە چارەسەریان وەرگرتوە و بەتەواوی چاکبوونەتەوە دەکات سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بو بەخشینی پلازما.


ئەمڕۆ ١٥ ی تەموز لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی تەندروستی هەرێم باس لەوە دەکات" یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19  بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکی چاکبووەوە لەو نەخۆشیە،  لەئیستادا ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوون و پێویستیان بە پلازما ھەیە" .

 
وەزارەت داوا لە ئەو نەخۆشانە دەکات، کە چاکبوونەتەوە و ٢٨ رۆژیان تێپەڕکردووە بە سەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخوشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بو بەخشینی پلازما، ئەو بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆماردەکەن .

 
بەپێی دوا ئاماری دۆخی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان:

 
- کەڕەنتین ١٨٧٥٤ هاوڵاتی (١٧٠٦٣ دەرچوو)
- پشکنین ١٦٥٠١٩ (٧١٥٢٧ هەولێر، ٥٤١٩٤ سلێمانی، ٣٧٧٣٣ دهۆك، ١٥٦٥ هەلەبجە)
- تووشبوون ٩٨٧٦ (٢٤٨٣ هەولێر، ٦٧٨٥ سلێمانی، ٢٩٨ دهۆك، ٣١٠ هەلەبجە)
- چاکبوون ٥٤٠٤  (١٧١٣ هەولێر، ٣٣٢٢ سلێمانی، ٢٠٨ دهۆك، ١٦١ هەلەبجە)
- مانەوە لە نەخۆشخانە ٤١٢٠ (٧١٥ هەولێر، ٣١٧٢ سلێمانی، ٩٠ دهۆك، ١٤٣ هەلەبجە)
- مردن ٣٥٢  (٥٥ هەولێر، ٢٩١ سلێمانی، ٦ هەڵەبجە)

 


PM:04:08:15/07/2020