لە ئێوارەی ئەمڕۆوە چوار شەممە تورکیا لە رێگای فڕۆکەو تۆپەوە بە چڕی بۆردومانی گوندەکانی ناحیەی باتیڤا دەکات.
زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بە سەدان گوولە تۆپ لە گوندەکانی سیلایان و پیربلاو ئەلڤەهێیا داوە.
تا ئێستا لەبەر چڕی تۆپباران و بۆردومانی تورکیا زیانە گیانییەکانی هاوڵاتیان و زیانە مادیەکان نەزانراوە.
لە رۆژی ١٧ حوزیرانەوە سووپای تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ناوچە سنوریەکانی قەزای زاخۆ و ئامێدی دەستپێکردووەو هاوڵاتیانی سەدان گوند شوێنی نیشتەجێی خۆیان چۆڵکردووە.