پاسەوانێکی تورک هەوڵیداوە دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر مناڵێکی ١٠ ساڵەی کورد

لە ناوەندی شاری شڕنەخ چاوشێکی پسپۆڕی تورک هەوڵیدا دەستدرێژی بکاتە سەر مانداڵێکی ١٠ ساڵەەی کورد، ئەمەش بۆتە جێگای خەڵکی شارەکە دوای ئەوەی دانیشتووانی ناوچەکە کە گوێیان لە هاواری منداڵە بوو، چاوشە تورکەکەیان دەستگیرکرد.


نوران ئیمیر پەرلەمانتاری هەدەپەی شڕنەخ لە تویتێکدا ڕایگەیاند،"ئێمە داهاتوومان ڕادەستی دەستدرێژکاران ناکەین. دوێنی شەو لە شارانلار سیتی شڕنەخ چاوشێکی پسپۆڕی تورک هەوڵیداوە دەستدرێژی بکاتە سەر منداڵێکی ١٠ ساڵ. شایەدەکان پشتڕاستیان کردووە. پێویستە دادوەری بە زوترین کات کاری پێویستە بکات. ئێمە دەست لە ڕووداوەکە هەڵناگرین."


حوسەین کاچمازی هەدەپەییش ڕایگەیاند، دوێنێ شەو لە شڕنەخ منداڵێکی ١٠ ساڵ بووەتە ئامانجی هێرشی دەستدرێژیکردنی چاوشێکی پسپۆڕ و وتی،"کاتێک منداڵێک لە خەودا بێت دەنگی لێدەرنایەت، نەک لە کاتی هێرشدا." ئێمە دەست لە ڕووداوەکە هەڵناگرین و بێدەنگیش نابین.
 


AM:12:56:16/07/2020