مالکی ئومیدێکی زۆری بەیەکێتی هەیە دەیەوێت لە ئیجماعی کوردی دەریبکات

‌وێنەکە لە موسوعە عێراقەوە وەرگیراوە
دەوڵەتی یاسا بەڕەسمی مالکیان دەستنیشانکرد بۆ پێکهێنانی حکومەت، ئەویش کار بۆ حکومەتی زۆرینە دەکات و بە هاندانی ئێران دەیەوێت لەگەڵ یەکێتیدا پێکبێت بۆ پێکێنانی کابینە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک مالکی بە سپی میدیای راگەیاند کە مالکی زۆر ئومێدی لەسەر یەکێتی لە نێو هێزە کوردستانییەکان هەڵچنیوە تا لەگەڵ چەند لایەنێکی تری عێراقی حکومەتی زۆرینە پێکبهێنن.

ئەمە لەکاتێکدا دوو رۆژ لەمەوبەر سامی عەسکەری سەرکردەی دیاری دەوڵەتی یاسا لەکەناڵی بی بی سی بەریتانی رایگەیاند ئەوان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان رێککەوتون تا حکومەتی زۆرینە دروست بکەن.

ئەم لێدوانە هاوکاتە لەگەڵ لێدوانێکی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەند عادل موراد لەسەر بەشداریکردنی ئەوان لە حکومەتی ئایندەی عێراق کە بەئاشکرا وتی کێ حوکم بکات لەبەغدا ئێمە لەگەڵ ئەودا بەشدار دەبین ( ئاماژەیەکی ناراستەوخۆ بۆ بەشداریکردن لەگەڵ مالکی).

بەپێی زانیارییەکانی سپی ئاراستەیەک لەناو سەرکردایەتی یەکێتیدایە کار دەکات بۆ ئەوەی هاوپەیمانی لەگەڵ مالکی ببەستن، جا لایەنە کوردستانییەکانی تر بەشداربێت یان بەشداری نەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو بارزانی لەسەر بابەتی یەکخستنی هەڵوێستی کورد لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەت کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ هەموو لایەنەکان کردو بڕیار درا کە کورد بەیەکەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکەن.   



AM:10:18:23/05/2014