لە شاری وانی باکوری کوردستان فڕۆکەیەکی چاودێری تورکیا بە حەوت سەرنشینەوە کە سەر بەمیت بوون کەوتۆتە خوارەوە.
سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا کەمێک لەمەوبەر بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند " فڕۆکەکە جۆری هۆت بووەو فڕۆکەی چاودێری بووەو لە ئاسمانی شاری وان کەوتۆتە خوارەوە".
سۆیلو پۆستی ئەو ٧ کەسەی بڵاونەکردەوە کە لە نێو فڕۆکەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووەوفڕۆکەکە، دوێنێ شەو چوار شەممە کاتژمێر ١٠:٤٥ کەوتۆتە خوارەوە، لەنێو فڕۆکەکەدا حەوت کەسی سەر بەدەزگا ئەمنی تێدابووەو هەر حەوتیان گیانیان لەدەست داوە.