تەندروستی هەرێم: ١١ حاڵەتی مردن و ١٥١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمشەو پێنجشەممە بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردودا ١٥١ توشبوی نوێ کۆرۆنا دەستنیشانکراون و ١١٨ تووشبووش چاکبوونەتەوە و ١١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی ڕاگەیەندراوی تەندروستی هەرێم ژمارە (١٤٢): 

 

1. کەرەنتین: (١٣٨ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٧٢١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٤ شوێنی جیاواز (٢٢٢ سلێمانی)، (١٤٩٩ دهۆك).
2. پشکنین: (١٧٢٩ پشکنینی نوێ)
(٤٦٤ هەولێر)، (٤٥٦ سلێمانی)، (٥٦٤ دهۆك)، (٢١٥ گەرمیان)، (٣٠ هەڵەبجە).
3. تووشبوو: (١٥١ تووشبووی نوێ)
(٢٤ هەولێر)
(٦٤ سلێمانی، ٤٤ گەرمیان)
(٦ دهۆك)
(١٣ هەڵەبجە)
4. چاکبوون: (١١٨ چاکبوون)
(٥٢ هەولێر)
(٧ گەرمیان), (٢٩ ڕاپەرین)
(١٥ دهۆك)
(١٥ هەڵەبجە)
5. مردن: (١١ مردن)
(٤ هەولێر)
(٥ سلێمانی)
(٢ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٨٩٨١ هاوڵاتی (١٧٢٦٠ دەرچوو)
پشکنین ١٦٨٨٣٣ (٧٢٧٧٤ هەولێر، ٥٥٥٩٨ سلێمانی، ٣٨٨٣١ دهۆك، ١٦٣٠ هەلەبجە)
تووشبوون ١٠٢٦٥ (٢٥٨٠ هەولێر، ٧٠٣٦ سلێمانی، ٣١٣ دهۆك، ٣٣٦ هەلەبجە)
چاکبوون ٥٦٠٠ (١٨٠٩ هەولێر، ٣٣٧٤سلێمانی، ٢٣١ دهۆك، ١٨٦ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٢٨٤ (٧٠٦ هەولێر، ٣٣٥٢ سلێمانی، ٨٢ دهۆك، ١٤٤ هەلەبجە)
مردن ٣٨١ (٦٥ هەولێر، ٣١٠ سلێمانی، ٦ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٦ تەمووز ٢٠٢٠



PM:08:26:16/07/2020