بەڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بووە پاڵەوانی لالیگا

لە خولی ئیسپانیاو لە هەفتەی 37، یانەی ریاڵ مەدرید توانی 2-1 لە یانەی ڤیاریاڵ بباتەوەو ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە بۆ جاری 34 لە مێژوویدا.
یاریەکە لە یاریگای ریاڵ مەدرید ئەنجامدرا، یانەکە توانی بە دوو گۆڵی بنزیمە بردنەوە تۆمار بکات، کە گۆڵەکان لە هەردو گێمی یەکەم و دووەم تۆماری کردو گۆڵی ژمارە 21ی ئەو ویاریزانە بوو.
تاکە گۆڵی ڤیاریاڵ ئیبۆرا تۆماری کرد.

خاڵەکانی ریاڵ مەدرید بووە 86 خاڵ و بە رەسمی بووە پاڵەوان.

لە یارییەکی تردا یانەی بەرشەلۆنە 2-1 بە یانەی ئۆساسۆنا دۆڕاو نازناوی ئەم وەرزەی لە دەستدا.

 

 

 


AM:12:30:17/07/2020