ڤیدیۆی بەشوودانی کچێکی ٩ ساڵە بە پیاوێکی ٦٠ ساڵەی ئەفغانی

ڤیدیۆی کچێکی ٩ ساڵە کە بەزۆر دەدرێت بە شوو بە پیاوێکی ٦٠ ساڵە زۆرترین بینەری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێت.

 

ڤیدیۆیەک لە  تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە پیاوێکی ٦٠ ساڵەی ئەفغانی مناڵێکی نۆ ساڵە دەخوازێت. لە ڤیدیۆکەدا پیاوەکە لەگەڵ ژمارەیەک پیاوی تر دێنە بەردەرگای ماڵی مناڵەکەو بەزۆر مناڵەکە رادەکێشێت و مناڵەکەش بەدەم گریانەوە دەیەوێت نەچێت لەگەڵ پیاوەکە، دایک و کەسوکاری کچەکە بۆ مناڵەکەیان دەگرین، بەلآم پیاوەکە بەزۆر دەیبات.

 

ئەم ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ببینەرێکی زۆری هەیەو بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکارێکی قێزەون و نا ئینسانی ناوزەدی دەکەن.

 

لە ئەفغانستان کە وڵاتێکی ئیسلامیەو شەریعەت و دابونەرێتی عەشایری و دۆخی خراپی ئابوری هاندەرێکی بەهێزن کە تا ئێستا بەشوودانی کچی مناڵ دیاردەیەکی دیار و بەرچاوە.

 



AM:11:58:17/07/2020