" دەرمانی کۆمپانیا کوردیەکە لە هیدنستان بە ٥ دۆلارە، لەبەغدا ١٦٠ دۆلار، لە هەرێم بە ٢٠٠ دۆلارە "

کۆمپانیای ئاوا میدیا دەرمانێکی چارەسەری کۆرۆنای دەروستکردووە، گرێبەسی لەگەڵ حکومەتی بەغدادا کردووە بە ١٦٥ دۆلار، تا ئێستا بەهەرێمی فرشتووە بە ٢٠٠ دۆلار، دکتۆرێکی پسپۆر دەڵیت لە هیندستان بە کەمتر لە دۆلارێکە.کۆمپانیای ئاوا مێدیکان روونکردنەوە دەدات.

 
سەرچاوەیەکی پزیشکی ئاگادار بە " سپی " راگەیاند ئەو دەرمانەی بۆ چارەسەری کۆرۆنا (Favipiravir) بەکاردێت و لەلایەن کۆمپانیای کوردی ( ئاوا مێدیکا )ەوە دروستدەکرێت، تا ئێستا بەبەرێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی دراوە بە ( ٢٠٠ دۆلار )، لە کاتێکدا لەگەڵ بەغدا گرێبەست کراوە بە (١٦٠ دۆلار )، د. گۆران عەبدوڵا پسپۆری ئەو بوارەو دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتە کە لە وڵاتێکی وەک هیندستان بە کەمتر لە دۆلارێکە. دەربارەی ئەم نرخانە کۆمپانیای ئاوا مێدیکا روونکردنەوە دەدات.


 
دەقی ڕونكردنەوەكە :



كۆمپانیای ئاوا مێدیكا لەبارەی ئەو دەرمانەی بۆ چارەسەری كۆڕۆنا ئەم ڕوونكردنەوەی دا:

 
پێشەكی كۆمپانیای ئاوامێدیكا یەكەمین كارگەی درووستكردنی دەرمانە لە مێژووی كوردستاندا و لە ڕیزی كارگە ئەوروپییەكانیش دادەنرێت لە وەزارەتی تەندرووستی عێراق, كە بە پێشكەوتووترین و سەردەمیانەترین ئامێر و ستافی پرۆفیشناڵ كاردەكەن, بەستنی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای Glenmark وە پێدانی ئەو متمانە گەورەیە بە كۆمپانیای ئاوامێدیكا بۆ درووستكردنی (Favipiravir) لەناو عێراق و وڵاتانی ناوچەكەش گەواهی ئاست بەرزی و كوالیتی بەرزی ئاوامێدیكامان پێدەڵێن .
1-كۆمپانیای ئاوامێدیكا ڕەچاوی سەرجەم ڕێكارە زانستی و یاسایی یەكانی كردووە لە دروستكردن و دابەشكردنی دەرمانی Fabivir.

 
2-نرخی Fabivir بە كەمتر لە 70% ـــی نرخی ئەو گرێبەستەی كە وەزارەتی تەندرووستی عێراق كردبووی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ڕووسی خەمڵاندووە, وە نرخەكەش 165 دۆلارە بۆ هەرپاكەتێكی 40 دەنكە حەپی.

 
3-نرخی فرۆشتن بە وەزارەتی تەندرووستی عێراق و هەرێمی كوردستان هەمان نرخە.

 
4-فابیڤیر لە زۆربەی وڵاتانی ئاسیا و بەدیاری كراویش( ڕووسیا و هیندستان و یابان و ئیمارات و قەتەر و سعودیە) بەكاردێت بۆ چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنای نوێ بە پشتبەستن بە چەند لێكۆڵینەوەی كلینیكی ئەرێنی لەو وڵاتانە.

 
5-ڕێكخراوی تەندرووستی جیهانی پاڵپشت و هاندەری سەرەكی بوو لە دروستكردنی فابیڤیر لە ناوخۆی عێراق، هەر ئەوانیش هاریكاربوون ئامۆژگاری كاربوون لە داڕشتنی پرۆتۆكۆڵی چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنای نوێ و دانانی فابیڤیر لە چوارچێوەی پرۆتۆكۆڵەكە.

 
6-فاڤیپراڤیر لەناو پرۆتۆكۆڵی وەزارەتی تەندرووستی دانی پێدانراوە و لەژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕ بەكاردێت.

 
ئاوامێدیكا هەروەك چۆن لەكاتە سەختەكاندا بە ئەركی خۆی زانیوە كە هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندرووستی كردووە, كە هەر لە شەڕی دژ بە داعش و هەتا سەردەمی كۆرۆنا هەمیشە پاڵپشتی وەزارەتی تەندرووستی بووە و هاوكارییەكانی خۆی گەیاندووە، لە داهاتووشدا لەسەر هەمان ڕێچكە بەردەوام دەبێت و هاوبەشێكی سەرەكی پێشخستنی كەرتی تەندروستی دەبێت لە كوردستان و عێراق.

 
ڕاستە ئاوامێدیكا كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەتە بەڵام سەروەتێكی نیشتیمانی گرنگە و لە جێگەی خۆیەتی كە هەموو تاكێكی كورد شانازی پێوە بكات كە كارگەیەكی وا پێشكەوتوو لە كوردستاندا هەیە و سەدان دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكانی دامەزراندووە و پاڵپشتێكی گەورەی كەرتی تەندرووستیە.

 


PM:01:03:17/07/2020