هۆکارەكانی خراپ بوونی گۆشتی سوور چین؟

لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراک لە بابەتێکدا باس لە هۆکارەکانی خراپبوونی گۆشتی سوور دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش چەند هۆکارێکی خستووەتەڕوو، ئەوانیش:

1-ئەگەر بێت و پێش ئەنجامدانی كرداری سەر بڕین پشكنینی پزیشكی بۆ گیانلەبەرەكە نەكرێت ئەوا رەنگە گیانلەبەرەكە نەخۆش بێت و راستەوخۆ لە دوای سەربڕین لەڕێگەی بەکارهێنانی گۆشتەکەیەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە، بۆیە پێویستە گیانلەبەرەکە بە زیندوویی پشکنین و مۆری پزیشكی بۆ ئەنجام بدرێت و گۆشتی سەر شەقامەکان هیچ مەرجێکی تەندروستی و ڤێتەرنەری تێدانییە  شیاوی بەکارهێنان نین.

2- ئەگەربێت و لەکاتی  پێستەکەی و دەرکردنی ناو سکەکەیدا گۆشتەکە پیس ببێت بە ئاو پاک نابێتەوە ، بۆیە پێویستە بە وردی رەچاوی جیاكردنەوەكە بكرێت.

3-پێویستە بۆ گواستنەوەی گۆشت و بەربوومەكانی فێنک کەرەوە بەڕاد بەكاربهێنرێت بەتایبەت لە كەشە گەرمەكاندا ، چونكە پلەی گەرمی بەرز هۆكارە بۆ زوو خراپ بوونی گۆشتەكە.

4-بەهۆی نا تەندروستی ئە کەل و پەل و ئامێرانەی بەکاردێت بۆ گۆشتەكە یان بوونی مێش و حەشەرات و مشک لە شوێنی هەڵگرتندا.

5-لەڕێی گۆشت فرۆشەکانەوە بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی لە شوێن كارەكانیاندا و دانانی گۆشت لە پلەی گەرمی بەرزدا، بۆیە پێویستە گۆشتێی فرێش لە بەراددا تەنها بۆ ماوەی 72 کاتژمێر هەڵبگیرێت و لە و ماوەیەشدا پێویستە بەکاربهێنرێت.
 


PM:03:44:17/07/2020