یانەی بەرشەلۆنە کیکی سیتین دەهێڵێتەوە


یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە دەرفەتێکی تر بە کیکی سیتینی راهێنەر بدات، ئەمەش پاش ئەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکەی لەدەستدا.
دوای دۆڕانی بەرشەلۆنە بە ئۆساسۆنا ٢-١ و لەدەستدانی نازناوی خولەکە بەسوودی یانەی ریاڵ مەدرید،  بارتۆمیۆی سەرۆک لەگەڵ سیتین کۆبووەوە، بڕیاریداوە دەرفەتێکی تر بدات بەو  راهێنەرە بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی ناپۆلی لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، سیتین بەرگری لە خۆی دەکات و ئامادەیی بۆ مانەوە نیشانداوە، بارتۆمیۆش رازییە لەگەڵ ئیدارەی یانەکە، بەڵام یاریزانەکان پەیوەندییان لەگەڵ ئەو راهێنەرە باش نیەو ئەوان نایانەوێت بۆ یاری ناپۆلی لە ٨-٨ی مانگی داهاتوو لە خولی یانە پاڵەوانەکان کیکی سیتین راهێنەر بێت.

یانەی بەرشەلۆنە لە ٣٧ یاری لالیگا ٧٩ خاڵی هەیەو دووەمی لالیگای لەم وەرزە پێبڕا.
لە یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا دڵەڕاوکێ هەیەو بەشێک لە یاریزانەکان رایدەگەیەنن ئەگەر سیتین راهێنەر بێت، یانەکە ناتوانێت بەربەستی ناپۆلی ئیتاڵی لە خولی یانە پاڵەوانەکان تێپەڕێنێت، لەسەرووی هەموویانەوە میسی.
 


AM:10:44:18/07/2020