لە هەڵەبجە هەشتەمین گیانلەدەستدانی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

بەیانی ئەمڕۆ تووشبوویەکی تری کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستدا.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی وەفا بۆ تووشبووانی کۆرۆنا ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوو لەلایەن یەکێک لە پزیشکە پسپۆڕەکانمانەوە هاوڵاتیەکی بە ڕەگەز عەرەب وەک توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەمان خرایە ژێر چاودێری تەندروستیەوە، كاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە ئەو توشبووە گیانی لەدەستدا".

ڕاشیگەیاند" لە هەڵەبجە تا ئێستا هەشت تووشبوو گیانیان لەدەستداوە". 




PM:02:39:18/07/2020