لە سلێمانی مه‌له‌وانگه‌ی میهراكۆ داخرا
به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان مه‌له‌وانگه‌ی میهراكۆ تا كاتێكی نادیار داده‌خات و ئاگاداری سه‌رجه‌م مه‌له‌وانگه‌كانیش ده‌كاته‌وه تا ده‌رچونی رێنمایی نوێ كارنه‌كه‌ن.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و سه‌رپێچیكردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی مه‌له‌وانگه‌ی میهراكۆ له‌شاری سلێمانی تاكاتێكی نادیار داده‌خات و خاونه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن مه‌له‌وانگه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كات، تا ده‌رچونی رێنمایی نوێ كاركردن له‌لایه‌ن ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی، كارنه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه داده‌خرێن.
به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و رێگریكردن له دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی و بۆ خۆپارستن له بڵاوبونه‌وی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی بڕیاری داخستنی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانی سلێمانی دا، دواتر به‌مه‌رجی جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌شێكی زۆری دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانی كردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راسپاردوه له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی رێكاری پێوست به‌رمبه‌ر شوێنه‌كه وخاوه‌نه‌كه‌شی بگرنه‌به‌ر.
PM:04:20:18/07/2020