فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ناوچەکانی شیلادزێ بۆردومان دەکات

کەمێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی ناحیەی شیلادزێ کرد.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ( سپی ) کەوتووە، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی بەردەوامی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوریەکانی پارێزگای دهۆک، ئەم ئێوارەیە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی ناحیەی شیلادزێیان ئەنجام دا.

 

ترس و دڵە راوکێ لەلای خەڵکی ناوچەکە دروستبووە، بەلآم تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکان نەزنراوە.

 

لە ١٧ ی حوزەیرانەوە تورکیا هێرشی بەفراوانی بۆ سەر ناوچەی زاخۆ و ئامێدی دەستپێکردووەو چەندان کیلۆمەتر هاتۆتە نێو خاکی هەرێمەوە، تا ئێستا بەرپرسانی هەرێم هیچ هەڵوێستێکیان نییە، تەنها دەسەڵاتدارانی عێراق سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار نەبێت کە چەند جارێک ئیدانەی ئەو لەشکرکێشیەیان کردووە، بەلآم تا ئێستا ئەوانیش بەفەرمی وەک ئەو بوارە نێو دەوڵەتییەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش مافی جموجوڵێ پێدراوە، نەجولآوە ئەو هەقەی بەکارنەهێناوە.



PM:07:46:18/07/2020