فازل میرانی: رووبەڕبوونەوەی لەشکركێشی تورکیا لەسەرو تواناکانی هەرێمەوەیە

فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت ""هەر دەستدرێژییەک، یان دوژمنانکارییەک بە حوکمی مەنتیق و بە حوکمی یاسای نێودەوڵەتی و پرەنسیپی دەستێوەرنەدانی کاروباری وڵاتانی تر و پەیوەندییە باشەکانی دراوسێیەتی، کارێکی مەقبووڵ نییە، ئەگەر کوردستان تەنیا ڕووبەڕووی ببێتەوە بێ قووڵاییی عێراق و عێراقیش بێ قوڵاییی عەرەبی تا قووڵاییی نیودەوڵەتی و هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش، ئەم کارە لە سەروو تواناییی هەرێمدایە.''

 
فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "غەد" لە بارەی گردبوونەوەی هێزی ئێران لەسەر سنوری هەرێم، دەڵێت" گردبوونەوەی هێزی ئێرانی لەسەر سنووری هەرێم میرانی وەڵامی دایەوە: "ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بوونی سیاسیی لەنێو هەرێمی کوردستاندا هەیە، هەروەها پارتی کرێکارانی کوردستان جیگیرە هەر لە ساڵانی ١٩٨٤ و ١٩٨٥ــوە لەسەر هێڵی سنووری لە نێوان هەریمی کوردستان و تورکیادا، ڕێککەوتن لە نێوان حکوومەتی بەغدا و هەردوو وڵاتانی دراوسێ کراوە لە بارودۆخێکدا کە عێراق پێویستی بەم ڕێککەوتنانە هەبوو، ئەوەی سەیرە عێراق لە دوای ٢٠٠٣ و لە دوای گۆڕینی ڕژێم پێویستی بەم ڕێککەوتنانە نەبوو، تەنیا وڵاتانی دراوسێ سوودیان لێ دەبێنی نەک عێراق و لەسەر حکوومەتی عێراق پێویست بوو، لەدوای ٢٠٠٣ ئەم ڕێککەوتنانە هەڵبوەشێنێتەوە، یان چاوخشانێکیان پێدا بکرێتەوە، بۆ ئەوەی عێراق زەرەرمەند نەبێت، هەروەک چۆن ئێستا زەرەری هەیە بە حوکمی ئەم ڕێککەوتنانە."


سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی ناوەندی سەبارەت بە سامان و داهاتەکان، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: "پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی ئێستا لە ئاستی خراپتریندا نییە، چونکە حاڵاتی خراپترمان دیتووە لەوەی کە ئێستا هەیە، هەروەها کۆتا سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ بەغدا، هەرێم و بەغدا گەیشتنە ڕێککەوتن لە ٢٠٠٧ و تا ئێستا، بەڵام ناکۆکی هەن، ئێمە و پابەندین بە هێزی مەنتیق و برایەتی لە بەغدا، لە جۆراوجۆریی سەرۆکی حکوومەتەکان پشتیان بە مەنتیقی هێز بەستووە، تەمەنا دەکەم لە برام کازمی لەسەر هەمان ڕێچکە نەڕوات، بێگومان مەنتیقی هێز مەنتقی کاتییە، بەڵام هێزی مەنتیق هێزیکی هەمیشەییە، ئێمە ئێستاش ئامادەی ڕێککەوتنین و هەرێمی کوردستانیش ڕەزامەند بووە لەسەر پشکی زۆری داخوازییەکانی بەغدا، بەڵام پرسی مووچە و پەتای کۆرۆنا هەموو هاوکێشە ئابوورییەکانی جیهانی گۆڕی، تا کاتێکی نزیکیش حکوومەتی بەغدا نەیدەتوانی مووچەکانی مانگی حوزەیران خەرج بکات، چۆن هەریم داخوازی ئەوەی بکات مووچەی فەرمانبەرەکانیان خەرج بکات؟ سەرەڕای ئەمەش، ئەم پرسە پرسێکی عێراقییە و، ئەم پرسە پارچە پارچە دەبێ لە ناوەندەوە بۆ حکوومەتی هەرێم بۆ ئەوەی ڕێکارەکانی پێویست بگریتە بەر بۆ کەمکردنەوەی مووچەکان، یان گەڕان لە قەرزی ناوخویی و دەرەکی، یانیش ئەوەی لە توانادا بێت لە یەدەگی بانکی مەرکەزی بکێشێتەوە، ئەمەش کارێکی قورسە بەپێی ڕێکارە دارییەکان، کێشەکە تەنیا عێراق نییە، بەڵکو زۆربەی وڵاتانی جیهان پێوەی دەناڵن، هەر بۆ زانینیش نەوت ڕۆژانە هەناردەی بەندەری جیهان لە تورکیا دەکرێت و حکوومەتی بەغدا ئاگاداری وردەکارییەکانە تا یەک لیتریش هاوردە دەکرێت، دەربارەی هەناردەکردنی نەوتیش میرانی دەڵێ، ڕێککەوتنە، لەم دواییانەی لە نێوان هەرێم و بەغدا هەر دوولایەن گەیشتوونە بەم جۆرە بڕیارە."




دەربارەی ناکۆکی لەسەر کەرکووک فازل میران دەڵێت  "کێشەمان لە کەرکووک ماددەی ١٤٠ نییە، کێشەمان عەقڵیەتی دەسەڵاتداریی عێراقە هەر لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە تا ئیستا، کێشەمان ئەوەیە نەبوونی عەقڵیەتێک لەوە تێ بگات کە چارەسەری نەتەوەیی ڕەگ و ڕیشاڵ و مێژوو و زمان و جوگرافیا و ئابووریی خۆی هەیە لە باوەشی وڵاتی عەرەبیدا ئەگەر دەربڕینەکە دروست بێت، تەمەننام لە برایان دەکرد، دەستپێشخەر بن لە چارەسەری دۆزی کورد و دانپێنانی کورد و مافەکانیان، ئەمەیە بابەت و بۆیەش ماددەی ١٤٠ و کەرکووک دەرەنجامی ئەم عەقڵیەت و ئەم جۆرە ڕاڤەکردنەیە. ماددەی ١٤٠ ماددەیەکی دەستوورییە، کوردەکان تەنیا بۆ خۆیان دانەڕشتووە، بەڵکو یاسادانەرەکان ئەوەیان داڕشتووه، گەلی عێراق دەنگیان لەسەری داوە، هەندێک دەنگ بەزر بوونەتەوە ئەم ماددەیە ماوەی بەسەر چووە و خستیانە پرسی یاساییەوە، لە کاتێکدا ئەم ماددەیە ناکەوێتە پرسی زەمەنییەوە، چونکە دەسەڵاتی جێبەجێکار کەمتەرخەمییان کردووە لە جێبەجێکردنی ئەم بەندە، یانیش ئەم یاسایە لە دەستووری عێراقدا.

 


PM:10:09:18/07/2020