نرخی نەوت دابەزی

ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕی بۆرسە نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ دابەزینی تۆمارکرد و لە خوار ٤٣ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
 
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٣ دۆلارو ١٠ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤٠ دۆلارو ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

AM:08:50:19/07/2020