وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ به‌غدا

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆدەبێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لەلایەن فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکراو بڕیارە دوای کۆبوونەوەیان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامبدەن.

 

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌م سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌.

 

جێگای ئاماژەیە، ئەو سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە سبەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە سەرۆکایەتی شاندێک دەگاتە سعودیە و چەندین رێککەوتننامە لەگەڵ ئەو وڵاتە ئیمزا دەکات.

 
 


AM:09:09:19/07/2020