به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دو ریستۆرانتی گه‌شتیاری داده‌خات.
كودرۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و جێبه‌جێنه‌كرنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه هه‌ردو ریستۆرانتی سه‌حاب و هه‌رمێ له‌شاری سلێمانی داده‌خات".
وتیشی" دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو هه‌ردو ریستۆرانته‌كانی (سه‌حاب و هه‌رمێ) به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه".
رونیكرده‌وه: به‌پێی خشته‌ی كاركردنی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان، له‌به‌ره‌به‌یانێكی زوه‌وه تا دره‌نگانێكی شه‌و قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕێی (38) لیژنه‌وه چاودێری دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان ده‌كات، لیژنه‌كانیش پشكنین بۆ هه‌مو ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارده‌برێن ده‌كات، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیكردن، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبتڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.