خواردنی میوه و دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه چه‌ور و قورسه‌كان، وا ده‌كات هه‌میشه خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست و چالاك بن، چونكه میوه‌كان سوودیان یه‌كجار زۆره و پێویستیه‌كانی جه‌سته له كانزا و ڤیتامین و خۆراكه جۆراوجۆره‌كان پڕ ده‌كه‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكیش به جه‌سته بگه‌یه‌نن.

یه‌كێك له‌و میوانه‌ی ماوه‌ی هاتنه به‌رهه‌می كورته، به‌ڵام سوودی گه‌لێك گرنگ به ته‌ندروستی و جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌به‌خشێت، بریتییه له میوه‌ی هه‌نگی دنیا، ئه‌م میوه‌یه سه‌ره‌تا له چین و ژاپۆن دۆزرایه‌وه و بۆ خواردن كه‌ڵكی لێ وه‌رگیرا و پاشان وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای ناوه‌ڕاست سوودیان لێ وه‌رگرت و له ته‌ك میوه‌كانی تر بۆ خواردن به‌كاریان هێنا. هه‌نگی دنیا میوه‌كه كه ڤیتامین و پڕۆتینی زۆر له خۆ ده‌گرێ و ده‌بێته هۆی دابین كردنی ته‌ندروستییه‌كی باش و دوورتان ده‌خاته‌وه له پزیشك و ده‌وڵه‌مه‌نده به هه‌ریه‌ك له ڤیتامینه‌كانی A,B,C، هاوکات هەنگی دنیا میوەیەکی وەرزیە و زیاتر لە کەش و هەوای گەرمدا گەشە دەکات و پێ دەگات، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین سودی جۆراوجۆری سەرسوڕهێنەری هەیە، وەک:
- چارەسەری ئیلتیهابی پڕۆستات دەکات.
- چارەسەری نەخۆشیەکانی منداڵدان دەکات.
- نەخۆشیەکانی ڕێڕەوی میز چارەسەر دەکات.
- ماسولکەکانی گەدە بەهێز دەکات.
- هەڵامەت و پەتا چارەسەر دەکات.
- دژە ژەهراویبوونی تێدایە.
- ڕێگە لە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان دەگرێت.
- کەم خوینی چارەسەر دەکات.
- یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدات.
- نەخۆشیەکانی پێست چارەسەر دەکات.
- مینای ددان بەهێز دەکات.
- گازات و ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە.
- سوڕی خوێن بەهێز دەکات.
- مێشک هێوەر دەکاتەوە.
- لە ئیلتیهابی پوک دەمانپارێزێت.
- بۆنی ناخۆشی ناو دەم ناهێڵێت.