لەکاتی داخستنی بازاڕی دراودا لە هەرێمی کوردستان، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوەو، تمەنی ئێرانیش نرخەکەی بەنزمی دەمێنێتەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی بە " سپی " راگەیاند" نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبوەوە بۆ ١٢٤ هەزارو ٢٠٠ دینار، لە کاتێکدا بەیانی بە ١٢٣ هەزار ٩٠٠ دینار بوو".
بەپێچەوانەی دۆلارەوە نرخی تمەنی ئێرانی تا کاتی داخستنی بازاڕیش بە نزمی مایەوە کە ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو. لەو کاتێکدا هەفتەی رابردوو نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.
هەر ئەمڕۆ یەک شەممە، سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''به ڕایی ئێمه له ئێستادا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی تمه‌ن ده‌كڕن به مه‌به‌ستی قازانج، له ماڵه‌وه دایده‌نێن تاكو دواتر به نرخێكی گرانتر بیفرۆشنه‌وه كارێكی دروست نییه ده‌كرێت توشی زه‌ر و زیان بن چونكه وەکو قومار وایە، وەئازادیشن لەکڕینی''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاوڵاتیان ده‌توان ته‌نها بڕێكی كه‌م تمه‌ن بكڕن به‌شی سه‌فه‌رێك یاخود به گوێره‌ی پێداویستی و بارودۆخی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان.