میسی نازناوی گۆڵکاری ناوێت و هیوای بەدەستهێنانی لالیگای هەبووە

لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، شەوی رابردوو یانەکەی توانی ٥-٠ لە یانەی ئەلاڤێس بباتەوەو خۆشی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بووە گۆڵکاری خولەکە بە ٢٥ گۆڵ.
ئەو یاریزانە لە لێدوانێکیدا دوای یاریەکە و  بوون بە گۆڵکار وتی، ئەوەی گرنگە بە لای منەوە نازناوی خولی ئیسپانیایە کە بەدەستمان نەهێنا، من هیوای ئەوەم دەخواست نەک خەڵاتی گۆڵکاری خولەکەو لە ئێستادا دەبێت بیر لە خولی یانە پاڵەوانەکان بکەینەوە.
وتیشی" ئەم وەرزە باش نەبووین، لە یاریەکان باش دەرنەکەوتین، پێش ئەم یاریە ٢-١ بە ئۆساسۆنا دۆڕاین دڵتەنگ بووین، ئێستا کەمێک لە خەمەکانمان رەوییەوە.
لە کۆتایدا وتی" کاتێک ئاستی خۆمان پێشکەش دەکەین، هیچ یانەیەک لێمان ناتەوە، ئێستا بیر لە داهاتوو دەکەینەوەو ئەوەی کە هەیە .

یانەی بەرشەلۆنە نازناوی ئەم وەرزەی خولەکەی بە سوودی یانەی ریاڵ مەدرید لە دەستداو لە کۆی ٣٨ یاری تەنها ٨٢ خاڵی کۆکردەوەو ریاڵ مەدریدی رکابەری توانی ٨٧ خاڵ کۆبکاتەوە.

 


AM:10:36:20/07/2020