یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەکرێت

ئەوقافی هەرێم لەبارەی یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" سعودیە ئەمڕۆ بڕیاری لەبارەوە دەدات".

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ئاشکریکردووە" ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠⁄٧⁄٢٠٢٠ ، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە ووڵاتی سعودیە كۆدەبێتەوەو چاودێری بینینی مانگ دەكەن".

 

ڕاشیگەیاند"ھەر ئەمڕۆ لە ووڵاتی سعودیە بڕیار لەبارەی دەستنیشانكردنی ڕۆژی وەستان لەكێوی عەرەفە و یەكەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەدرێت". 



PM:12:56:20/07/2020