بەرپرسێکی تەندروستی دەستلەکاردەکێشێتەوەو هیچ ئاسۆیەک بۆ کەرتی تەندروستی نابینێت

لێپرسراوی راگەیاندن و هەڵمەت و چالاکیەکانی سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە دەستلەکاردەکێشێتەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هۆکارەکەی دیاری ناکات و تەنها دەڵێت" هیچ ئاسۆیەک بۆ کەرتی تەندروستی نابینێت.

 
سیامه‌ند خه‌لیل، لێپرسراوی راگەیاندن و هەڵمەت و چالاکیەکانی سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە لە سلێمانی لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی رایگەیاند" باوەڕی نەگۆڕم بەوەی (هەرچیەک بۆ خودا کردت پێویست ناکات بۆ کەسی باس بکەیت) وام لێدەکات خۆم لە زۆر دەردەدڵی و باس و خواس بەدووربگرم هاوکات بە بار تەقای رۆمانێکی دوور و درێژ رۆژگارەکانی ئەو نەخۆشخانەیەم لە یادەوەریدا هەڵگرتوە، کە جێی دەهێڵم بۆ کاتێکی لە ئێستا گونجاوتر، تەنها خاڵێک کە لێرەدا بە پێویستی بزانم ئاگادارکردنتانە لەوەی ئەگەرچی من لە ١٠ ساڵی رابردودا داکۆکیم لە کەرتی تەندروستی حکومی کردوە، بەڵام لە ئێستادا هیچ ئاسۆیەکی روون بۆ ئەو کەرتە نابینم و ئامرازەکانی پارێزگاری لەو کەرتە پیرۆزە لەدەستی کەسانی وەک ئێمەدا نیە".

دەقی نووسینکە..


دەستلەکار کێشانەوە



هاوڵاتیانی كوردستان، خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانی ئازیز. پێتان راده‌گه‌یه‌نم، وەک لێپرسراوی راگەیاندن و هەڵمەت و چالاکیەکانی سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەش دەکەم.


لە ساڵی ٢٠١٥ وە وێڕای ئەرکی خۆم خۆبەخشانە لێپرسراویەتی راگەیاندن و چالاکیەکانی سندوقی شێرپەنجەم لە ئەستۆدا بوە، بەڵام چیتر هیچ پەیوەندیەکم بە سندوقی کۆمەکی شێرپەنجە و ئیدارەی نەخۆشخانەی هیواوە نامێنێت و لە ئێستادا تەنها وەک کارمەندێکی ئاسایی لەو نەخۆشخانەیەدا ماومەتەوە.


باوەڕی نەگۆڕم بەوەی (هەرچیەک بۆ خودا کردت پێویست ناکات بۆ کەسی باس بکەیت) وام لێدەکات خۆم لە زۆر دەردەدڵی و باس و خواس بەدووربگرم هاوکات بە بار تەقای رۆمانێکی دوور و درێژ رۆژگارەکانی ئەو نەخۆشخانەیەم لە یادەوەریدا هەڵگرتوە، کە جێی دەهێڵم بۆ کاتێکی لە ئێستا گونجاوتر، تەنها خاڵێک کە لێرەدا بە پێویستی بزانم ئاگادارکردنتانە لەوەی ئەگەرچی من لە ١٠ ساڵی رابردودا داکۆکیم لە کەرتی تەندروستی حکومی کردوە، بەڵام لە ئێستادا هیچ ئاسۆیەکی روون بۆ ئەو کەرتە نابینم و ئامرازەکانی پارێزگاری لەو کەرتە پیرۆزە لەدەستی کەسانی وەک ئێمەدا نیە.


خوای گەورە ئێوه‌ و نەخۆشانی شێرپەنجە بپارێزێت.


سیامه‌ند خه‌لیل
لێپرسراوی راگەیاندن و هەڵمەت و چالاکیەکانی سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە.

 


PM:10:15:20/07/2020