شەوی ڕابردوو لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ژنێکی ئەڵمانی لە بەغدای پایتەخت رفێندرا و تا ئێستاش چارەنوسی نادیارە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، كە شەوی ڕابردوو ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هێلا میوس بهڕێوهبهری بهشی كلتوری پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانییان لە شەقامی ئەبونەواس ڕفاند.
هیلا میوس له ساڵی ٢٠١٥هوه له عیراق نیشتهجێیه، تا ئێستا لایەنە ئەمنیەکان و باڵێۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا هیچ سەرداوێکیان لەسەر رفاندنی دەستنەکەوتووە.