دوای ئەوەی گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەرەنسی بەرەسمی بڕیاریدا خەڵاتی تۆپی زێڕینی ٢٠٢٠ دابەش نەکات و ئەو خەڵاتە بە هیچ یاریزانێک نەدات، ئەمەش بەهۆی لێکەوتنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناو تەواونەبوونی بەشێک لە خولەکان و بوونی نادادپەروەری لە هەڵسەنگاندنی باشترین یاریزانەکان، یانەی بەرشەلۆنە رەخنە لە گۆڤارەکە دەگرێت.
پێگەی بەرشەلۆنە لە تویتەر وێنەیەکی میسی داناوە کە ٦ تۆپی زێرینی لە بەردەمدایەو رەخنەی لە گۆڤارەکە گرتووە بۆ دابەشنەکردنی خەڵاتەکەو رایگەیاندووە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان و تۆپی زێڕین هەر بۆ میسیەو ئەو شایەنی ئەو خەڵاتەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە میسی نازناوی خولی ئیسپانیای بە سوودی ریاڵ مەدرید لە دەستداوە، تەنها خولی یانە پاڵەوانەکانی لە بەردەمدایەو ئەویش زەحمەتە بتوانێت بە دەستی بهێنێت.
لەم وەرزە چەند یاریزانێک بە پێشبینی چاودێران نزیکبوون لە بردنەوەی تۆپی زێرین، یاریزانەکانیش بریتی بوون لە لیڤاندۆڤسکی و بنزیمەو میسی و رۆناڵدۆ و رامۆس، بەڵام بۆ هیچکامیان نابێت.