ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" ڕایدەگەیەنێت" گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چارچەلا، چەلێ و بەستا چالاکیان ئەنجامداو بەرپرسێک و ١١ سەربازی تورکیای تێدا کوژرا و ئۆتۆمبێڵێک تێکشکێنرا و بارەگایەک ڕووخێنرا".
ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"هێزەکانمان ١٨ی تەموز کاتژمێر ٠٨:٤٠ لە هەرێمی زاگرۆس لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی سوپای داگیرکەری تورک کە لە چوارچەلاوە بەرەو ناوچەی شەمزینان دەچوو، لە نزیک قەڕەقۆلی گەمانێ چالاکیان ئەنجادا. لە چالاکیەکەدا کە ئۆتۆمبێڵی دوژمن تێکشکێنرا، بەرپرسێکی سەربازی و کۆنترایەک و بە گشتی ٧ سەربازی دوژمن سزادران و سەربازێکیش بریندار بوو. هێزە داگیرکەرەکان دوای چالاکیەکە لە هەرێمەکە دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و بریندار و کوژراو و ئۆتۆمبێڵە تێکشکاوەکانیان لە ناوچەکە دوورخستەوە.
لە ١٩ی تەموز کاتژمیر ١٧:٣٠ دا هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری لەسەر گردی شەهید ڕێبەری ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا گورزی گەورە لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن دران. لە ئەنجامدا سەنگەرەکان ڕووخێنران و ٢ سەرباز سزادران و ٢ سەربازیش بریندار بوون.
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شەهید مەدیا ماوە و شەهید ڕزگار گەڤەڕدا ١٩ی تەموز کاتژمێر ١٧:٤٠ لە گۆڕەپانی شەهریبانی هەرێمی بەستای شڕنەخ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی عەیشەدینکێ چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٢ سەرباز سزادران. چالاکیەکە بۆ پشتگیریکردنە لە هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانین.
هێرشی ئاسمانی بەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانیان لەبەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامدا.
زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە:
١٨ی تەموز کاتژمێر ٢٢:٥٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەوروبەری گوندی گارەی هەرێمی گارەیان بۆردومان کرد.
١٩ی تەموز فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕ کاتژمێر ٠٠:١٥ ناوچەی مەرڤانسی هەرێممی ئاڤاشین و کاتژمێر ٠١:٣٠ ناوچەی کونشکای هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.
٢٠ی تەموز کاتژمێر ٠٠:٣٠ گەلی باسیای هەرێمی ئاڤاشین و کاتژمێر ١٨:٠٠ ناوچەی کوروژارۆی هەرێمی زاپ بۆردومان کرا."