دوانیوهڕۆی ئهمڕۆ سێشهممه
لە بازاڕی بۆرسە نرخی نهوتی خاو و برێنت بهرزبوونهوهی زیاتریان بهخۆیهوه بینی و لە سەرو ٤٤ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٤ دۆلارو ٣٨ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤١ دۆلارو ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هەفتەی رابردوو دوای ئاشكرابوونی دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئۆپێك، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا رووی لە دابەزین كرد و نزیكەی دۆلار و نیوێك لە نرخی دابەزی، بەڵام لە ئێوارەی دوێنێوە رووی لە بەرزبوونەوە كردووە و بەرزبوونەوەیەش تا ئێستە بەردەوامە.