ئەمرۆ سێ شەممە لە ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا گەیشتە ٢٢٩ کە زۆترین ژمارەیە لەو وڵاتە تۆمار کرابێت.
د. سیما سادات لاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٢٩ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ست داوەو دوو هه‌زار و ٦٢٥ كه‌سی دیكه‌ش تووشی كۆرۆنا بوون.
لە ئێران تا ئێستا ٢٧٨ هه‌زار٨٢٧ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ژمارەی گیان لەدەستدانیش تا ئێستا گەیشتۆتە ١٤ هەزارو ٦٣٤ کەس، هەروەها ٢٤٢ هه‌زار و ٣٥١ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبوونه‌ته‌وه.
هەرچەندە تورکیا بڕیاری دەرکرد گەشتە ئاسمانیەکانی لەگەڵ ولآتان بکاتەوە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرناوە لەگەڵ ئێران دەرگای وڵاتەکەی بەداخراوی هێشتەوە.