سبەینێ‌ مووچەی چوار وەزارەت دابەش دەكرێت

سبەینێ‌ موچەی مانگی نیسانی چوار وەزارەت دابەش دەكرێت‌و هێشتا دوو وەزارەتی دیكەش دەمێنێتەوە كە مووچەی مانگی رابردوویان تائێستا پێنەدراوە.
وەزارەتی دارایی‌و ئابووری هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ یەك شەممە 25/5/2014 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی وەزارەتەكانی (شارەوانی‌و گەشتوگوزار، گواستنەوەو گەیاندن، رۆشنبیری‌و لاوان، كارو كاروباری كۆمەڵایەتی) دەكەن. جگە لەو چوار وەزارەتە كە ئەگەری هەیە سبەینێ‌ مووچە وەربگرن، بەڵام تائێستا وەزارەتەكانی ناوخۆو پێشمەرگە مووچەی مانگی رابردوویان پێنەدراوەو هیچ وادەیەكیش بۆ پێدانی مووچەكانیان دیارنیە.



PM:12:08:24/05/2014