کۆبوونەوەیەکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان شکستی هێنا

بڕیار بوو ئەمڕۆ چوار شەممە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوەو ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی پەرپەلەمان بکات لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، بەلآم کۆبوونەوەکە شکستی خوارد.

 

بەپێی زانیاریەکانی " سپی " بەهۆی ئامادەنەبوونی د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانەوە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدرا.

 

بڕیارە جارێکی تر سبەی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، لەکاتی ئامادە نەبوونی سەرۆکی پەرلەمانیش هەردوو جێگرەکەی کۆبوونەوەکە سازدەکەن و پلانی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەفتەی داهاتوو دادەڕێژن.( وەک هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند).

 

ئامادە نەبوونی د. ڕێوز فایەق دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کۆبوونەوەی پەرلەمان سازنەکرێت تا پەیوەندی یەکێتی و پارتی ئاسایی دەبێتەوە.

 

بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمان بەئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ و وەزیرانی ناوچە جێناکۆکەکانی دەرەوەی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە و وەزیری کاروباری پەرلەمان سازبکرێت. 



PM:12:16:22/07/2020