پەروەردەی دوکان: ڕۆژی یەکشەمە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دەکان وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی بۆ مانگی سێ راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دوکان لە ڕاگەیەنراوێكدا، بەڕێوەبەرانی ناوەندەكانی خوێندنی سنوری پەروەردەكەیان ئاگادار دەكاتەوە، كە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرواری ٢٦ی تەمووز، كاتژمێر ٩:٠٠ی  سەرلەبەیانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشی ژمێریاری بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی  سێ. 

هەروەها پەروەردەی دوکان ڕاشیگەیاندووە" ڕۆژانی پێنج شەممە و شەممە دەوامی بانکی دوکان نییە، لەبەر ئەوە دابەشکردنی چەکی کرێی پارەی وانەبێژانی مامۆستایان دواخرا بۆ ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٠". 

PM:01:21:22/07/2020