هێزەکانى رزگاریى عەفرین: چوار سەربازی تورکیا کوژران

لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەكانی رزگاری عەفرین ئاشكرای دەكات، لە چالاکیى هێزەکانیاندا لە دژی هێزەکانی سوپای تورکیا، چوار سەرباز کوژران و دوو سەربازی تریش بریندار بوون.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە هێزەکانی رزگاریی عەفرین، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە هێزەکانمان لە گوندی سارینجەک سەربە ناوچەی بلبلێی عەفرین دژی ناوەندێکی تورکیا چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سێ سەربازی تورکیا کوژران و دووی دیکەش برینداربوون". 

 

هێزەکانی رزگاریی عەفرین راشیگەیاندووە" ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە هێزەکانمان لە شاری عەزاز چالاکیی نیشانشکێنیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا سەربازێک بەناوی (ع، ح، ب) سەر بە گروپە چەتەکانی سوڵتان موراد کوژرا". 




PM:01:52:22/07/2020