لە ئێران ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢١٩ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٥٨٦ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ ٢٨١ هه‌زار و ٤١٣ كه‌س بەرزبووەتەوە".
تەندروستی ئێران ڕاشیگەیاندووە" ٢١٩ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و كۆی گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له ئێران گه‌یشتە ١٤ هه‌زار و ٨٥٣ تووشبوو، هەروەها ٢٤٤ هه‌زار و ٨٤٠ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه".
PM:03:25:22/07/2020