" بەرپرسانی عێراق نەیانبیستبوو هەرێم تەنها مووچەی دوو مانگی لەم ساڵدا دابەشکردووە "

سەرۆکی نەوەێ نوێ لەبەغدا لەگەڵ بەرپرسانی  جیاجیای عێراقیدا کۆبۆتەوەو دەڵێت " ئەوەی کە سەیر بوو لایان ئەوەبوو کە نەیانبیستبوو فەرمانبەرانی هەرێم تا ئێستا تەنها موچەی مانگی یەک و  دویان وەرگرتووە".

 
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ چەند رۆژێکە بەسەردانێک لە بەغدای پایتەختەو بە جیا لەگەڵ هەریەک لە (حەیدەر عەبادی، نوری مالیکی، عەمار حەکیم، هادی عامری، خەمیس ئەلخەنجەر، ساڵح موتڵەگ) کۆبۆتەوەو دەڵێت " لە دیدارەکانمدا لەگەڵیان باسی دۆخی ئێستای هەرێم و دۆخی موچەخۆران و قەیرانی ئابوریمان کرد، ئەوەی کە سەیر بوو لایان ئەوەبوو کە نەیانبیستبوو فەرمانبەرانی هەرێم تا ئێستا تەنها موچەی مانگی یەک و  دویان وەرگرتووە".


سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت "دەمێکە وتومە کە کاتێک بەغداد نەوتی بەسرەی دەفرۆشت و پارەیەکی زۆرمان بۆ دەهات، ئەوا نەک موچە لە کاتی خۆیدا دەدرا، بەڵکو پرۆژە و پارەی زۆر لە ناو هەرێمدا هەبوو، وە خەڵک دۆخیان زۆر باش بوو لە هەموو ڕویەکەوە، بۆیە تاکە چارەسەر لای جوڵانەوەی نەوەی نوێ گەڕانەوەیە بۆ دۆخی ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٣، وە دەستبەردابوونە لەم نەوتە شومەی هەرێم کە جگە لە نەگبەتی و قەیران، هیچی تری بۆ خەڵک نەهێناوە و دەکرێت هەڵبگیرێت بۆ نەوەکانی داهاتومان و لە ئێستادا دەستکاری نەکەین".


لە کۆتاییدا دەڵێت "دەسەڵاتدارانی هەرێم دوو بریاری نەزانانە و حساب بۆنەکراویان دا کە میللەت باجەکەی دا، ریفراندۆم و ئابوری سەربەخۆ، کە ئێستا خودی ئەو دەسەڵاتدارانە نازانن چیبکەن تا لەو دوو بەڵایە نەجاتیان بێت".

 


PM:09:02:22/07/2020